بەو پەڕی بێ شەرمی یەوە دوای خیانەتە مەزنەکەی ١٦ ی ئۆکتۆبەر لاهوور جەنگی سەردانی مێحوەرەکانی کەرکووک دەکات

بەو پەڕی بێ شەرمی یەوە دوای خیانەتە مەزنەکەی ١٦ ی ئۆکتۆبەر لاهوور جەنگی سەردانی مێحوەرەکانی کەرکووک دەکات

پەیامی کورد      ...   بەو پەڕی بێ شەرمی یەوە دوای خیانەتە مەزنەکەی ١٦ ی ئۆکتۆبەر لاهوور جەنگی سەردانی مێحوەرەکانی کەرکووک دەکات

بەیانی ئەمرۆ، بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە ، لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ، لیوای یەکی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لە شارۆچکەی قەرە هەنجیری سەر بە پارێزگای كەركووك بەسەركردەوە.

لەمیانی ئەو سەردانەدا، لاهوور شێخ جەنگی، لەگەڵ پێشمەرگە و فەرماندەکاندا بەشداریی خوانی جەژنی کرد و پیرۆزبای جەژنی لەسەرجەم فەرماندە و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و سەرجەم موسڵمانانکرد  و رایگەیاند "لەپەروەردگاری مەزن دەپاڕێینەوە كەئەم بۆنە پیرۆزەمان بۆ بكاتە دەروازەی  خۆشی و خۆشەویستی و خۆشگوزەرانیی و ئەم بۆنەیە لەگەڵ خۆیدا ئەم دۆخە چەقبەستوە تێپەرێنێت وئایندەیەکی گەش بێنێتە ئاراوە کە شایستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانبێت."دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا ، لاهوور شێخ جەنگی لە بارودۆخی هێزەکانی پێشمەرگەی کۆڵییەوە و رایگەیاند ، "پێشمەرگە هێما و ناسنامەی گەلی کوردە و ئەو ئازادیی و دەستکەوتانەی ئەمرۆ بە خەباتی دوور و درێژیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە خوێنی هەزاران شەهیدی ئەم گەلە هاتۆتەدی، ئەمڕۆش پێشمەرگە پارێزەری خاک و گەلی کوردستانە و بەپێی دەستوری عێراقیش هێزێکی نیزامیە، هەر بۆیە هەموومان شانازی بە هێزەکانی پێشمەرگەوە دەکەین."

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا لاهوور شێخ جەنگی ، جەختیکردەوە لەسەر باشترکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە و دابینکردنی پێداویستیەکانیان و بەڵێنیدا کە وەک چۆن لە رابردودا بە هەمو توانایەکەوە پشتیوانی هێزەکانی پێشمەرگە بوە، ئاواش لە داهاتودا پارێزەر و داکۆکیکارێکی سەرسەخت دەبێت بۆیان.

لە لێدوانێکیشدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی، لاهوور شێخ جەنگی وتی ،"پیرۆزبایی ئەم جەژنە لە پێشمەرگە دەکەین کە لە سەنگەرەکاندا خۆراگرانە وەستاون بە بێ مووچە، ئەمرۆ لەگەڵ کاک موستەفا چاورەش و هەندێک لە هەڤاڵان بریارماندا سەردانی هێزەکانی پێشمەرگە بکەین و نانی جەژن لەگەڵ پێشمەرگە بخۆین ، بەهیوای ئەوەی ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کەمکردنەوەی مەینەتیەکانی میللەتەکەمان"

لەبارەی پشتیوانی بۆ کەرکووکیەکانیش لاهوور شێخ جەنگی رایگەیاند " ئێمە لەگەڵ کەرکووکیەکانین"

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە