پەیامی کورد... بەغدا گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە ڕاگرت.
جیهاد دیوان وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ڕایگەیاندوە، بڕیاریان داوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕابگرن بەهۆی خراپی ڕەوشی کەشوهەواوە، بەردەوامیش دەبێت تا ڕەوشەکە ئاسایی دەبێتەوە.
دیوان ڕاشیگەیاندوە، ئەو ڕێوشوێنەی گیراوەتە بەر لەپێناوی سەلامەتی گەشتیاران و کۆمپانیاکانی گواستنەوەی ئاسمانییە.
پارێزگای بەغداو چەند پارێزگایەکی تری عێراق ڕووبەڕووی شەپۆلێکی خۆڵبارین بوونەتەوە، وای کردووە کە ڕادەی بینین زۆر کەم بکاتەوە، ڕۆژی دووشەممەش دەستەی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاوی کردەوە ئەو خۆڵبارینە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە و لە هەندێک پارێزگا زۆر چڕ دەبێت و تا ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە شەپۆلەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق دەمێنێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە