پەیامی کورد ... ئەمریکا و سعودیە هەوڵەکانیان دژ بە ئێران چڕتر دەکەنەوە
وەزیری دەرەوەی سعوودیە، و نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران، تاوتوێی چڕکردنەوەی ھەوڵە ھاوبەشەکانیان بۆ بەرپەرچدانەوەی پێشێلکارییەکانی ئێرانیان کرد.
بەپێی ھەواڵی ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی سعودیە (SPA)، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیرى دەرەوەى سعودیە و رۆبەرت مێڵی نێردەى تایبەتى ئەمەریکا بۆ ئێران، لە ریاز پایتەختی سعوودیە کۆبونەتەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، پێداچوونەوە بە ھەماھەنگیی دووقۆڵیی نێوان سعودیە و ئەمەریکا لەسەر دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران و ئەو دانوستانە نێودەوڵەتییانەی کە لەم چوارچێوەیەدا بەردەوامە، ئەنجامدرا.
هەروەک ئەوەشخڕاوەتەڕو، لە کۆبونەوەکەدا چڕکردنەوەی ھەوڵە ھاوبەشەکانیان بۆ روبەڕوبوونەوەی پێشێلکارییەکانی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و رێککەوتنەکان لە لایەن ئێرانەوە و باس لە گرنگیی بەھێزکردنی کارە ھاوبەشەکان کرا بۆ راگرتنی پاڵپشتیی ئێران بۆ حوسییەکان کە ھەرەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جیھان دروست دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە