پشتیوانی ترامپ و مێرکڵ بۆ بەریتانیا

پشتیوانی ترامپ و مێرکڵ بۆ بەریتانیا

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ ئەنجێڵا مێرکل، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا تاوتوێی ئەو هەنگاوانەیان کرد کە دژ بە رووسیا نراوە.

لە  پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، دۆناڵد ترامپ و ئەنجێڵا مێرکڵ تاوتوێی ئەو هەنگاوانەیان کرد کە دژ بە ڕووسیا نراوە دوای ژەهراویکردنی سیخوری پێشووی ڕووسیا، سێرگەی سێکریپاڵ لە بەریتانیا لە لایەن ڕووسیاوە و هەردوو سەرکردە پشتیوانی خۆیان بۆ بەریتانیا دەبڕی.

کۆشکی سپی لە روونکردنەوەیەکیدا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە رایگەیاند؛  “هەردوو سەرۆک هاوڕابوون لەوەی کە دەبێت ڕووسیا سزا بدرێت بەهۆی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو دوای جەنگی دووەمی جیهانی هاوکات ستایشی ئەو وڵاتانەیان کرد لە ناتۆ و یەکێتی ئەورووپا کە هەنگاویان لە دژی ڕووسیا ناوە”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە