وەزارەتی تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێر رابردوودا ١٦٢ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و هاوكات یەك تووشبووی ڤایرۆسەكەش گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستی لە راگەێندراوێكدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوەكە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزارو ٦٣ پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی تووشبووانی نوێی كۆرۆنا زۆرتر بوە لەو تووشبووانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە بەشێوەیەك ١٦٢ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٧١ تووشبووش چاكبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندرووستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنها یەك تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە كە ئەویش لە دهۆك بووە.
دەقی ڕاگەێندراوەكە :
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە