چەمچەماڵ/ لە مانگێدا ٦ کەس کوژراون و ٢٣ کەس دەستبەسەر کراون

چەمچەماڵ/ لە مانگێدا ٦ کەس کوژراون و ٢٣ کەس دەستبەسەر کراون

پەیامی کورد ... چەمچەماڵ/ لە مانگێدا ٦ کەس کوژراون و ٢٣ کەس دەستبەسەر کراون

 

لەماوەی مانگێکدا لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەکانی دەوروبەری شەش کەس کوژراون و 23 کەسیش بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکراون.

 

رەمەک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی شارەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایکردوە لە رۆژی ٢٠ ی ئابەوە هەتا ٢٠ ی ئەیلول توانیویانە زۆربەی ئەوکەسانەی بەپێی مادەی ٤٠٦ فەرمانی گرتنیان هەبووە دەستگیربکەن.

 

قایمقامی چەمچەماڵ سوپاسی هاوڵاتیانی کرد کە هاوکاری هێزە ئەمنیەکانیان کردوە بۆ دەستگیرکردنی ئەوتۆمەتبارانە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە