دوو هاووڵاتیی کورد سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

دوو هاووڵاتیی کورد سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

پەیامی کورد … دوو هاووڵاتیی کورد سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

 

 دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەوڵاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە هاوینی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی دێزوەزناو سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی مێعراج مورتەزایی و هیوا عەزیزپوور لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دادگایی کراون و مێعراج سزای یەک ساڵ و هیوا سزای پێنج مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە و ئەو حوکمە ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ئادار بە فەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە.

 

ئەو سزایە لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان و بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)” بە سەر ئەو دووکەسەدا سەپاوە.

 

ئەو دوو هاووڵاتییە کە هاوینی ئەمساڵ لەلایەن ئیداری ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون، ماوەی ٢٠ ڕۆژ مۆڵەتیان هەیە کە تانە لەو بڕیارەی دادگا بدەن.

 

مێعراج مورتەزایی پێنج شەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٣٠ی ژوئیەی ٢٠٢٠) دەستبەسەر و دواتر بە بارمتەی ٤٠ میلیۆن تمەنی و هەروەها هیوا عەزیزپوور ڕۆژی پێنج شممە ٢٠ی خەرمانان (١٠ی سێپتامر) دەستبەسەر و بە بارمتەی ١٢٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە