پەیامی کورد … لەگەرمیان کێڵگەیەکی مین دۆزرایەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندێکی سەر بە شاری کەلار، كێڵگەیەكی مین دۆزراوەتەوە و بەڕێوەبەری كاروباری مین لە گەرمیان دەڵێت كێڵگەكە مینی دژە كەسیی تێدایە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١، لەلایەن هاووڵاتییانی گوندی "پاریوڵە"ی سەر بە شاری كەلارەوە ئاگادار كراوینەتەوە کە كیڵگەیەكی مین دۆزراوەتەوە.
بەپێی بەدواداچوون و لێكوڵینەوەكانمان، ئەو كێڵگەیە مینی دژە كەسیی تێدایە و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا كێڵگەكە لە مین پاك دەكەینەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە