پەیامی کورد … زیاتر لە ٩٢٧ هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان دەژین
ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکانی ھەرێم ڕایگەیاند: لەكۆی ٩٢٧ ھەزار و ٨١٣ ئاوارە و پەنابەر ٢٦١ ھەزار کەسیان پەنابەری سوریا و تورکیا و ئێران و فەڵەستینن.
ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم نوێترین راپۆرتی سەبارەت بە رەوش و ژمارەی ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوەو رایگەیاند: لە ئێستادا ٩٢٧ ھەزار و ٨١٣ ئاوارە و پەنابەر لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن، لەو ژمارەیە ٦٦٥ ھەزار و ٨٢٨ کەسیان ئاوارەی ناوخۆن و ٢٦١ ھەزار کەسی تریشیان پەنابەری سوریا و تورکیا و ئێران و فەڵەستینن.
ناوەندەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو: تەنیا لە ٣٠%ی ئاوارە و پەنابەرەکانی ھەرێم لە کەمپەکان دەژین و سەرجەمی ئەوانی دیكە لە شوێنی نیشتەجێبون و کۆمەڵگە دەژین، ژمارەی کەمپەکانیش ٣٦ کەمپە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە