تەندروستی جیهانی: نزیكەی 23 ملیۆن كەس زیانلێكەوتوی بومەلەرزەكان بون

تەندروستی جیهانی: نزیكەی 23 ملیۆن كەس زیانلێكەوتوی بومەلەرزەكان بون

پەیامی کورد... تەندروستی جیهانی: نزیكەی 23 ملیۆن كەس زیانلێكەوتوی بومەلەرزەكان بون

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ئەگەری زۆرە نزیكەی 23 ملیۆن كەس زیانلێكەوتوی بومەلەرزەكانی توركیاو سوریا بوبن.
ئادلهاید مارشانگ بەرپرسی باڵای فریاگوزاری لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی باسی لەوەكردوە، نەخشەكانی تێڕوانینی گشتی بۆ روداوەكان دەریدەخەن ئەگەری زۆرە نزیكەی 23 ملیۆن كەس لە توركیاو سوریادا بەركەوتەی كاریگەریی بومەلەرزەكان بوبن كە لەنێویشیاندا یەك ملیۆن و 400 هەزار منداڵ هەن، دوای ئەوەی هەزاران كەس گیانیانلەدەستداو چەندین باڵەخانەش داڕما بەسەر قوربانییەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكردوە، توركیا توانایەكی باشتری هەیە لە دابینكردنی پێداویستییەكان و روبەڕوبونەوەی ئەو قەیرانانەی لەكاتی بومەلەرزەكاندا دروستبون، لە كاتێكدا سوریا ماوەی ساڵانێكی زۆرە لە قەیرانی درێژخایەندایەو بودجەی مرۆیی كەمیكردوەو هاوكاری زیاتری پێویستە.
تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندوە، ئێستا پێشبڕكێیەكە لەگەڵ كاتدا هەر خولەكێك و كاتژمێرێك كە تێدەپەڕێت چانسی دۆزینەوەی قوربانییەكان بە زیندویی كەمتر دەبێتەوە، نەخشەكێشانی زیانەكان یەكێكە لە رێگاكان بۆ ئەوەی تێبگەین كە پێویستە سەرنجمان لە كوێدا چڕ بكەینەوە، رێكخراوەكەشمان پێداویستییە فریاگوزاریەكان دەنێرێت.
باسی لەوەشكردوە، بۆ خوشك و براكانمان لە توركیاو سوریاوە هەمومان لەم ساتەوەختەی خەم و پەژارەدا لەگەڵتان وەستاوین، ئەمە ساتێكە كە دەبێت بە هاودەنگی وەك یەك مرۆڤایەتی كۆببینەوە، ژیان رزگار بكرێت و ئازارەكانی ئەو كەسانە كەم بكەنەوە كە پێشتر ئازاریان چەشتوە.
داتا فەرمییەكان دەریدەخەن كە ژمارەی گیانلەدەستدان بە بومەلەرزە یەك لە دوای یەكەكانی توركیاو سوریا گەیشتوەتە سەرو 5 هەزار كەس، ئۆپراسیۆنەكانی رزگاركردنیش تا ئێستا بەردەوامن.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە