پەیامی کورد ... کاردانەوەی تووندی نوێنەری عێراقی بە هەواڵی ئەمریکییەکان لە سەر هیوایەتی عێراقییەکانی بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو ووڵاتەدا .
یەکێک لە ڕابەرانی هاوپەیمانی فەتخ ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەر ووتوکانی ژەنڕاڵ کینت مەکێنزی ، فەرمادەی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا کە بە شێوەی لابەلا بە بوونی بڕیارێک لەم نزیکانە لە عێراق سەبارەت بە هێڵانوەی هیزەکانی ئەمریکا لەم ووڵاتەدا ئاماژەی کردبوو کاردانەوەی نیشان دا .
بە پێی راپۆرتێک سعد السعدی ، یەکێک لە ڕابەرانی هاوپەیمانی فەتح جەختی کردەوە بڕیاری پەرلەمانی عێراق لە سەر دەرچوونی هەموو هێزە بیانییەکان و لە سەرووی هەموویانەوە هێزەکانی ئەمریکایە و دەوڵەتی موستەفا کازمی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەموو لایەناکنی دەوڵەتی پەیوەندیدار دەبێ پابەند بەم یاسا بن و ئەمە ناکرێت هیچ کەسێک یە لایەنێک بە هەەر بڕوبیانوویەکەوە لە جیبەجێ کردنی ئەم بڕیارە خۆی بدزێتەوە .
ئەو هەروەها ووتی : ئاوات و خەیاڵی مانەوەی هیزەکانی ئەمریکا بە هیچ شێوە و ڕەنگێکی ڕاستی بە خۆیەوە نەگرتووە و ئەم ئەمرە ڕێکەوتنی سیاسەتمەداران و خەڵکی تێدانییە و دەوڵەت بەرپرسە لە جیبەجی کردنی ئەم بابەتە و لە ئەگەری هەەر جۆرە خۆبەلا ڕێدا بردنێک و کەم تەەرخەمییەک لە لایەن دەوڵەتەوە ، گرووپەەگەلی سیاسی نەتەوەیی ، یەک قسە وبەیانیان دەبێت و ئەگەری ئەوە بوونی نییە لە مانەوەی هێچ هێزێکی داگیرکەر لە عێراق قەبووڵ بکرێت بە تایبەت ئەوەی ئێمە بە هیچ هێزێکی دەرەکی لە ووڵاتەکەمان پێویستیمان نییە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە مەکێنزی لە دوای دانیشتنەکەی لگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقدا ڕایگەیاندبوو ، عێراقییەکان و بە تایبەتی موستەفا کازمی پێیان باسە ئەمریکایان لەگەڵ دا بمێنێتەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە