سەرۆککۆماری لۆبنان : پاڵپشتی لە حزبۆڵڵا ئەرکی منە

سەرۆککۆماری لۆبنان   :  پاڵپشتی لە حزبۆڵڵا ئەرکی منە

پەیامی کورد    ...      سەرۆککۆماری لۆبنان   :  پاڵپشتی لە حزبۆڵڵا ئەرکی منە  .

سەرۆککۆماری لۆبنان لە ووتووێژێک لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی دەربارەی نەهێشتنی چەک لە دەستی حزبۆڵلا ووتی : هەر کات ئیسرائیل داگیرکارییەکانی بۆ سەر خاکی لۆبنان کۆتایی پێ بێنن ، دەربارەی نەهێشتنی چەک لە دەستی حزبۆڵلا بیر دەکەینەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک میشێل عۆن سەرۆککۆماری لۆبنان ڕایگەیاندووە : هەڕەشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بە واتای بە ئامانج گرتنی حزبۆڵلا و لۆبنان ، جێگای نیگەرانییە تاکوو ئێستا ش دەرگیری گەلێکی زۆر لە نێوان ئیسرائیل و لۆبنان ڕوویداوە . هەر کات دەرگیرییەکانی نێوان لۆبنان و ئیسرائیل بە کۆتا بێت ، حزبۆڵڵا ش چەکەکانی بە ئەرتەشی ووڵاتەکەی دەکاتە دیاری 

عۆن هەروەها ووتی : ١٥ ساڵە کە هیچ کێشەیەک لە نێوان حزبۆڵلا و هاووڵاتیان و ئەرتەشی لۆبنان دا نەبووە و لە دوای شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ لۆبنان دا لە ساڵی ٢٠٠٦ ، ئەرکی منە کە لەگەڵ حزبۆڵڵادا بمێنمەوە چوونکە من لۆبنانیم نە ئیسرائیلی و حزبۆڵلاش لۆبنانی یە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە