پەیامی کورد ... ئەمڕۆ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە، گوتەبێژی حكوومەتیش رایدەگەیەنێت، سەرۆكی ھەرێم سەرپەرشتیی كۆبوونەوەكە دەكات.
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە، كاتژمێر ١١و نیوی پێشنیوەڕۆ، ھەردوو سەرۆكایەتییەكەی ھەرێم و حكوومەت كۆدەبنەوە، كۆبوونەوەكەش بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ مەسروور بارزانی و وەزیرەكانی كابینەی نۆیەم دەبێت".
عادل روونیشی كردەوە، كۆبوونەوەكە، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانەو ھەموو وەزیرەكانی كابینەی نۆیەم بەشدار دەبن، بەڵام بە سەرپەرشتیی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە