هەر دوو وەزیرانی بەرگری تورکیا و بەریتانیا سەبارەت بە ئێدلیب دیدار و ووتووێژیان ئەنجام دا

هەر دوو وەزیرانی بەرگری تورکیا و بەریتانیا سەبارەت بە ئێدلیب دیدار و ووتووێژیان ئەنجام دا

پەیامی کورد   ...   هەر دوو وەزیرانی بەرگری تورکیا و بەریتانیا سەبارەت بە ئێدلیب دیدار و ووتووێژیان ئەنجام دا  .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هەر دوو وەزیرانی بەرگری تورکیا و بەریتانیا سەبارەت بە ئێدلیب دیدار و ووتووێژیان ئەنجام دا 

" بن ڤالاس " وەزیری بەرگری بەریتانیا کە سەفەری ئانکارای کردووە ، لەگەڵ خلووسی ئاکار هاوتا تورکەکەی خۆی دیدار و ووتووێژی ئەنجام دا .

بە پێی نووسراوی ئاژانسی هەواڵی ئاناتۆلی وەزارەتی بەرگری تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک دەربارەی ئەم دیدارە ، ڕایگەیاند : کە بابەتی سەرەکی نێوان ووتووێژی ئاکار و ڤالاس ، لە بواری ئەمنییەتی و سەربازی ناوچەیی ، بە تایبەت بابەتی پارێزگای ئێدلیب لە سووریا بووە .

وەزیرانی  بەرگری هەردوو ووڵاتی تورکیا و بەریتانیا ، جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە دەبێ هەموو تواناکانی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ ڕاوەستاندنی تێکهەڵچوونەکان و دەرگیرییەکان لە ئێدلیب ، و هەروەها پاراستنی سەقامگیری لە سنوورەکانی تورکیا و پێشگرتن لە هەر ڕووداوێکی مرۆیی لە سووریا

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە