پەیامی کورد ... هێزی دەریایی ئەمریکا بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشێن ی " تیک تۆک " ی قەدەغە کرد .
هێزی دەریایی ئەمریکا بە مەترسیدار بوونی سایبیری و هاک بوونی ئەپڵیکەیشێن ی چینی هاوبەشی ڤیدیۆیی " تیک تۆک " ، بەکارهێنانی بە قەدەغە ڕاگەیاند .
ئەمریکا ڕایگەیاند : ئەم ئەپڵیکەیشێن ە بە شێوەی شاراوە و نهێنی هەوڵ بۆ ناردن و گواستنەوەی زانیاری تاکەکەسی کاربەران ە بۆ سێرڤێرەکان لە چین دەکات .
ئەپڵێکەیشێن ی چینی " تیک تۆک " بە ٧٥٠ میلیۆن دانلۆد لە ساڵی ڕابردوودا وەکوو یەکەمین ئەپڵیکەیشێن ی میدیایی کۆمەڵگای جیهانی ناسێنراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە