پەیامی کورد ... ئەمڕۆ شەممە ١٥/٠٢/٢٠٢٠ مەسروور بازرانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن لە گەڵ سێرجی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کرا.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوەدا کە ڕووسیا پشتیوانی لە مافەکانی گەلی کورد لە ناوچەکە دەکات . گوتیشی دەمانەویێت دۆخی عێراق ئارام وسەقامگیر بێت و رێگە لە چالاکبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بگیرێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرینگی هێوربوونی دۆخی ناوچەکە بە تایبەتی سووریا کردەوە و داواشی لە ڕووسیا کرد ڕۆڵی گرینگی خۆی لە سەقامگیربوونی دۆخی سووریا و رێزگرتن لە مافەکانی گشت پێکهاتەکان و لە نێویشیاندا گەلی کورد بگێڕێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە