پەیامی کورد … وەرگرتنی پارەی پشكنینی كۆرۆنا لە دەروازە سنورییەكانی نێوان هەرێم و ئێران لادەبرێت
ئەحمەد كەلاری، ئەندامی ئەنجمەنی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت "بە هەوڵدانێكی زۆر و گفتوگۆكردن لەگەڵ كونسوڵخانەی ئێران و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، توانیمان ئەو پڕە پارەیە لابەرین كە لە هاوڵاتیان و بازرگانان وەردەگیرا لە دیوی ئێرانەوە".
ئەو ئەندامەی ئەنجمەنی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاشیگەیاند "هاوڵاتیان و بازرگانان و خوێندكاران و نەخۆشان كاتێك سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان دەكرد لە ڕێگەی دەروازە سنووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران، لەدیوی هەرێمی كوردستان پشكنینیان پێ دەكرا بەلام لە دیوی ئێران قەبوڵ نەدەكرا و بە بڕێك پارەیان لێوەردەگیرا لەبەرامبەر دووبارە ئەنجامدانی پشكینی كۆرۆنا".
ئاماژەی بەوەشدا، ''ئەو ڕێكارە ، ببوە بارگرانی زۆر بۆ هاوڵاتیان، خۆشبەختانە توانیمان ئەو كێشەیە چارەسەر بكەین و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو ڕێكارە لادەبرێت و كار بە پشكنینی هەرێمی كوردستان دەكرێت ئەو كەسانەی كە لە دەروازە سنوورییەكان و فرۆكەخانەكانەوە سەردانی ئێران دەكەن دووبارە پشكنینی كۆرنایان بۆ ناكرێت، تەنها یەكجار پشكنین دەكرێت و بۆ ماوەی چوار رۆژ كاری پێدەكرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە