PeyamaKurd - مارکۆ ڕۆبیۆ : وەرگرتنی باجی تێپەڕین لە گەرووی هورموز قبووڵ کراو نییە
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کاردانەوەی بەرامبەر هەوڵەکانی ئێران بۆ وەرگرتنی باج و تێچووی تێپەڕین لە گەرووی هورمز نیشان دا و ڕایگەیاند:
📌 "هیچ وڵاتێک لە جیهاندا مافی وەرگرتنی تێچووی بۆ بەکارهێنانی ڕێڕەوە دەریاییە نێودەوڵەتییەکانی نییە."
📌 "ئەمە تەنها یاریەکی زمانەوانییە؛ هەر ناوێکی لێ دەنێن بینێن، بەڵام ئەمە هەرگیز مەرجێکی قبوڵکراو نابێت لە هیچ ڕێککەوتنێکدا."
📌 "سەرۆکی ئەمریکا ئەم بابەتەی بە شێوەیەکی کۆتایی ڕوون کردووەتەوە."