پەیامی کورد ... سه‌ره‌ڕای بڕیاری عادل عه‌بدۆلمه‌هدی بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته به‌غدا و بڕیاره به‌شداری له گفتوگۆی تایبه‌ت به ئاماده‌كردنی بوودجه‌ی ٢٠٢٠ی عیراقدا بكات.
وه‌ك پێشتر بڕیاری لێدرابوو، ئه‌مڕۆ شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و به‌شداری له گفتوگۆكانی تایبه‌ت به بوودجه‌ی ٢٠٢٠ ده‌كات و پێده‌چێت رێككه‌وتنی كۆتایی بكرێت له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم له بوودجه‌كه و راده‌ستكردنی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه و ئه‌و وورده‌كارییانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه پێویستن.
پێشتریش جووتیار عادل ووته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاندبوو، ستراتیژی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وێت.
به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقیش دووپاتیكردبۆوه، سه‌ره‌ڕای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدۆلمه‌هدی، به‌ڵام حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌توانێت كار له‌سه‌ر په‌سندكردنی بوودجه‌ی ٢٠٢٠ بكات و بینێرێت بۆ په‌رله‌مان بۆ په‌سندكردنی، به‌وپێیه‌ی پرسی بوودجه په‌یوه‌سته به ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە