كەشناسی بڕی باران بارینی (٢٤) کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

كەشناسی بڕی باران بارینی (٢٤) کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڕی باران بارینی (٢٤) کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە، کە بەم شێوەیە.

لە قەزای ئاکرێ زۆرترین باران باریوە و گەیشتووەتە (٣٤،٦)ملم، دواتر شاری هەولێر (٣٢،١)ملم، لە سلێمانیش (٢٨،٧) ملم باران باریوە.

هەروەها کەمترین ڕێژەی باران لە زاخۆ بووە کە (٣،٢) ملم بووە.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لەوەرزی زستانی ئەمساڵ کۆی گشتی باران بەرزترین ئاستی لەقەزای پینجوێن تۆمار کردووە، کە گەیشتووەتە (٨٥٧) ملم، دوای ئەو قەزای مێرگەسور دێت، بە (٨٣٧،٢) ملم باران باریوە.

لەسەر ئاستی شارەکانیش لە سلێمانی زۆرترین باران باریوە کە گەیشتووەتە (٧٥٠،٧) ملم.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە