پەیامی کورد … ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌بڕی 2.5 ملیۆن دۆلار هاوكاری ھێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق ده‌كات
ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به رووبه‌روبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی راده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق كرد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ئاشكرایكردوه، ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانان به به‌ھای 2 ملیۆن و 500 ھه‌زار دۆلار ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ عیراق دابین كردووه، كه پێك دێت له 35 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و 15 حه‌فاره‌ی لۆده‌ر.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ھاوكارییه‌كه له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی سندوقی پشتیوانی مه‌شق و پڕچه‌ككردنی ھێزه ئه‌منییه‌كان بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعشه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە