پەیامی کورد... بێ ڕێزی پێکردن و تاشینی قژی سێ کەس لە بەندکراوانی نەورۆزی سنە
ە ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ئەشکەنجە کراون و بە زۆر قژیان پێیان تاشیوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی سنە بە ناوەکانی ئومێد شێخی، سامان میرەکی و ئارمان سەلیمی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای سنە (شارامفەڕ) بە سەختی ئەشکەنجە کراون بە جۆرێک کە سامان میرەکی سەری لە دوو شوێنەوە شکاوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە وتی: "ئەم سێ هاووڵاتییە سەرباری ئەوەی کە بە سەختی ئەشکەنجە کراون، بێ ڕێزییان پێکراوە و بە زۆر قژیانیان تاشیوە."
ئەم سێ هاووڵاتییە ی دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵی شاری سنە بانگ کرابوونە ئیتلاعاتی سوپا و دەستبەسەر کرابوون.
هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە کوردستان زیاتر لە ٥٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە ناسنامەی ٣١ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و ١٢ کەسیان لە شاری سنە هێشتا دەستبەسەرن.
جێگای باسه کە لە شاری سەڵماس سەر بە پارێزگای ئورمیەش سێ کەس دوای بەشداری کردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر و دوام ٧ کاتژمێر لێپرسینەوە و پڕکردنەوەی بەڵێننامە و هەروەها تاشینی قژیان ئازاد کرابوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە