برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری کرماشان

برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری کرماشان

پەیامی کورد... برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری کرماشان

چوار کۆڵبەری خەڵکی کامێران لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بوونە قوربانی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە٢١ی ئەپریلی ٢٠٢٢، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان شوێن پۆلێک کۆڵبەر کەوتوون و تەقەیان لێیان کردووە کە لە ئاکامدا ٤ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.

لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە چەکی ساچمەیی دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی فەرەیدوون یووزی و ڕەمەزان سابیری بریندار بوون. هەروەها کۆڵبەرێک بە ناوی دارا یووزی بەربووەتەوە و بریندار بووە و کۆڵبەرێکیش بە ناوی عابید شەجەریان بە هۆی کەوتنە سەر تەلی بزماردار دەستی بریندار بووە و ١٨ بەخیەی خواردووە.

ڕەمەزان سابیری خەڵکی گوندی تیلەکۆ بووە و چاوی پێکراوە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تاران گوازراوەتەوە. سێ کۆڵبەری دیکەش خەڵکی گوندی وێزیەر بوون

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە