لە سەر داوای پووتین ئەردۆغان سەردانی مۆسکۆ دەکات !!!

لە سەر داوای پووتین ئەردۆغان سەردانی مۆسکۆ دەکات  !!!

پەیامی کورد    ...    ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و لەبارەی دۆخی سووریا و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات گفتوگۆیان کرد، هاوکات پووتین بانگهێشتی ئه‌ردۆغانی کرد سەردانی مۆسکۆ بکات.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاویکردەوە، ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ئەنجامداوه‌ باسیان لە ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات کردوە.

بەپێی ڕاگەیندراوەکە، "پۆتین و ئەردۆغان جەختیان لەوەکردەوە دەبێت سوپای سووریا و تورکیا خۆیان بەدوور بگرن لە ڕووبەڕووبونەوەی سەربازی".

هاوکات حکومەتی ڕووسیا لە ڕاگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە، پووتین بانگهێشتنامەی بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ناردووە بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی ئایندەدا سەردانی مۆسکۆ بکات و لەبارەی ئۆپراسیۆنەکەی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆهەڵاتی فورات گفتوگۆ بکەن.

سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ڕووسیا لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو کۆشکی سپی رایگەیاند : رۆژی پێنجشەممە مایک پەنس، بە سەرۆکایەتی شاندێک دەچێتە ئانکارا.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە