پەیامی کورد ... بەیاننامەیەک لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر هەولێر
بە پێی ڕاپۆرتێک ئانتۆنی بلینکن ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ هێرشە مووشەکییەکانی شەوی ڕابردووی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر هەولێر بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە .
دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیە :
ئێمە لە هێرشەکانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هەرێمی کوردستان تووڕەین ."
ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان نیشان دەدەن کە لە دەرئەنجامی ئەم هێرشانەدا مقاولێکی ناسەربازی کوژراوە و چەندین ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش لەوانە سەربازێک و چەند مقاولێکی ئەمریکی بریندار بوونە .
ئێمە بە ئازیزانی مقاولی ناسەربازی و سڤیلی کوژراو لەم هێرشەدا و هەروەها بە خەڵکی بێ گوناە و بێ تاوانی عێڕاق و بنەماڵەکانی ئەوان کە لەم تووندڕەوییە بێڕەحمانەیە ئازار دەکێشن ، هاودەردی و هاوخەمی خۆمان ڕادەگەینین .
هەروەها من بۆ ووتووێژ و قسەکردن دەربارەی ئەم ڕووداوە لەگەل مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیم کردووە و پەیمانی پاڵپشتی لە هەموو هەوڵ و لێکۆڵینەوەکان لەمبارەیەوە و هەروەها وولامدەربوونی بەرپرسانی ئەم کارەم داوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە