به‌پێی زانیارییه‌كان، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بڕیاره سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌ته‌کانی ڕاگه‌یاندنی دژ به به‌رهه‌م ساڵح و شاسوار بکات. له‌و باره‌یه‌وه شاناز له‌یه‌که‌م دانیشتنی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌کی ٦ که‌سی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، وتوویه‌تی: به‌رهه‌م له شوێنان ئه‌ڵێت من فڵان پارکم دروستکردووه و فڵان شتم کردووه، باشه که‌سێک نیه پێی بڵێ خۆ به پاره‌ی (ڕووناک) نه‌تکردووه، مه‌به‌ستی له دایکی د.به‌رهه‌م بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌باره‌ت به شاسوار عه‌بدولواحید، شاناز برایم ئه‌حمه‌د وتوویه‌تی: شاسوار له‌لایه‌ن حکومه‌تی " به‌رهه‌م "ه‌وه زه‌وی و پاره‌ی به‌لاشی پێدراوه، خۆ به‌پاره‌ی که‌باب نه‌چووه ساحه ته‌عمیر بکاته‌وه، ئه‌سڵه‌ن حکومه‌ت ئه‌بێت به‌شه‌ق پێی بکات.
کێشەکانی بەرهەم ساڵح لەگەڵ بنەماڵەی ئیبراهیم ئەحمەد، کە ئێستا رابەرایەتی باڵی تاڵەبانی دەکەن لەناو یەکێتیدا، لەوکاتەوە زەق بوەوە، کە بەرهەم ساڵح داوای چاکسازی لەریزەکانی یەکتیداکرد، لەدوای هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستانیش، دانی نا بە شکستەکانی یەکێتیدا، و داوای کرد هەرچی زووە کۆنگرەی یەکێتی سازبکرێت بۆ هەستناوەی یەکێتی، بەڵام باڵی بنەماڵەی تاڵەبانی لەناو یەکێتیدا گوێیان بۆ داواکەی بەرهەم ساڵح نەگرت، کاتێکیش لەهەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق رێژەی دەنگەکانی یەکێتی بەرزبووەوە، بنەماڵەی تاڵەبانی بەرهەم ساڵحیان وا ناوبرد، کە لەتەنگانەدا پشتی کردۆتەوە یەکێتی، بۆیە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خوشكی خانمی یەكەمی یەكێتی‌و لێپرسراوی ناوەندی رێكخستنی دەرەوەی ئەو حزبە، رایگەیاند “پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كەسێك نابێت كە لەرۆژانی تەنگانەدا پشتی لەیەكێتی كردبێت” ئەوەش راستەوخۆ ئاگادارکردنەوەی بەرهەم ساڵح بوو لەوەی، کە بەنیازی بوونە سەرۆک کۆمار نەبێ، ئەنجام توانیان رێگە لە د، بەرهەم ساڵح بگرن و رێگە نەدەن پۆستی سەرۆک کۆمار وەبگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە