پەیامی کورد ... ئەنجوومەنی چەکی ئەمریکا وەرشکستە بوونی خۆی ڕاگەیاند
یەکێک لە بەهێزترین دامەزراوەکانی سەر بە عاشقانی چەک لە ویلایەتەیەکگرتووەکان وەرشکستە بوونی خۆی ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ ەوە ئەنجوومەنی نەتەوەیی چەکی ئەمریکا بەناوبانگ بە NRA بە دادستانی نیۆیۆرکی ڕاگەیاندووە کە وەرشکستە بووە . ئەم ڕووداوە دوای ڕیسوایی ماڵی ئەم ئەنجوومەنە ڕوودەدات کە دادستانی نیۆیۆرک ئەم ئەنجوومەنەی بە فەسادی ماڵی و دزینی پارەی ئەندامانی بۆ خۆشگوزەرانی و سەفەرگەلی تاکەکەسی و شاندنی بەڕێوەبردنی توانابرا کردووە . ئەمە لە حاڵێکدایە کە دادستانی نیۆیۆرک بە دوای دەستبەسەرکردنی ئەم ئەنجوومەنە لە بازاڕ و تیجارەت لەم ئیالەتەیە . هەربۆیە ئەنجوومەنی نەتەوەیی چەکی ئەمریکا بۆ سوودمەندبوون لە سوودە یاساییەکان ، وەرشکستە بوونی خۆی ڕاگەیاندووە .
ئەنجوومەنی چەکی ئەمریکا یەکێک لە بەهێزترین و کاریگەرترین سازوکاری پەیوەندیداری بە چەک و تەقەمەنی لە هەموو ویلایەتەیەکگرتووەکان ە بە شێوەیەک کە ئەنجوومەنی پاڵپشتی سەرەکی مافی هەڵگرتن چەک بووە و لەوانەش لە پاڵپشتیکەرانی سەرەکی سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ هەژمار دەکرا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە