بەوتەی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، حزبه سیاسییه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان له كه‌ركوك (٢٤) کاتژمێر مۆڵه‌تیان داوه‌ته كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تا پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌ستپێبكات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی بڵاویکردووەتەوە، کە "سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌ی عێراق به‌ده‌م سكاڵای كوتله سیاسییه‌كان و لیسته‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هاتوون".
داواشیکرد، کە "كۆمسیۆنی لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاشكراكردنی راستییه‌كان ره‌وانه‌ی كه‌ركوك ده‌كات".
ساڵحی جەختیشیکردووەتەوە، کە "كوتله سیاسییه‌كانی كه‌ركوك (٢٤) کاتژمێر مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه كۆمسیۆن تا بڕیار بدات پرۆژه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌ستپێبكات بۆ ئاشكراكردنی ئه‌نجامی راسته‌قینه‌ی هه‌ڵبژاردن".
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، ئاماژەی بەوەشکردووە، كه به‌ناوی حزب و هێزه سیاسییه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و لێدوانه ده‌دات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە