بەشار ئەسەد بۆ بۆمباران کردنی داعش ئیزنی بە عێراق داوە

بەشار ئەسەد بۆ بۆمباران کردنی داعش ئیزنی بە عێراق داوە

پەیامی کورد ...  سەرچاوەیەک لە دەوڵەتی عێراق : بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا بۆ بۆمباران کردنی مۆڵگەکانی داعش ئیزنی بە عێراق داوە تاکوو بێ ڕۆخسەت وەرگرتن لە دیمەشق ، بتوانێ هێرشە ئاسمانییەکانی خۆی ئەنجام بدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرچاوەیەک لە دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند : بەشار ئەسەد ، سەرۆککۆماری سووریا بۆ بۆمباران کردنی مۆڵگەکانی داعش ئیزنی بە عێراق داوە تاکوو بێ ڕۆخسەت وەرگرتن لە دیمەشق ، هێرشی ئاسمانی ئەنجام بدات .

لەمەو بە دوا هێزە ئاسمانییەکانی عێراق دەتوانن بێ پێویست بوون بە ئیزن وەرگرتنی سووریا بچنە ناو حەریمی ئاسمانی ئەم ووڵاتە و ۆگەکانی داعش بۆمباران بکەن .

دیمەشق تەنیا دیاری کردووە کە عێراق لەمبارەوە زانیاری بداتە سووریا .

شەڕکەرەکانی عێراق ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو چەندین هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر بنکە و مۆڵگەکانی داعش لە سووریا ئەنجام داوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە