پەیامی کورد ... لە ئاڵمانیا كهسێك به چهقۆ هێرشیكردهسهر خهڵك و دوو کەسی كوشت
له شەقامێکی شاری لودفیگسهافن لە باشووری رۆژئاوای ئەڵمانیا کەسێک بە چەقۆ هێرشیكردهسەر چەند کەسێکی دیکە و دووانی كوشت.
وتەبێژیکی پۆلیسی هەرێمی رانلاندپفالس لەبارەی روداوەکەوە وتی، هێرشکارەکە سەرەتا هەڵهات و ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس بەدوای کەوت، دواتر بە هەوڵی هێزەکانی پۆلیس توانرا دەستگیربکرێت. دەشڵێت، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
لەبارەی ناسنامەی هێرشکارەکەوە پۆلیس تائێستا هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە