پەیامی کورد ... زاخەنشینێک کە ئێستا ١٥٠ میلیۆن فالۆوەری هەیە لە لایەن ئیتالیاوە بوو خاوەن هاوولاتی بوون
ئیتاڵیا بە " خابی لیم " ئینفلۆنسەری موسڵمان کە زۆرترین ژمارەی " فالۆوەر" ی لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکانی تیک تۆک هەیە ، هاووڵاتی بوونی بەخشی .
" خابی " لە سینێگال لە دایک بووە و کاتیک کە زۆر بچووک بووە بۆ ئیتاڵیا کۆچی کردووە و کە یەکێک لە کۆڵانە فەقیرنشینەکانی کیواسوو لە ناوەندی شاری توورین گەورە بووە ، لەگەل بڵاوبوونەوەی گشتگیری کۆرۆنا ، خابی ٢٢ سالان ، کارەکەی خۆی لە کارگە لە دەست دەدا و هاوشێوەی میلیۆنان ئیتاڵیایی دیکە ناچار بە خانەنشینی دەبێت .
خابی بۆ تێپەراندنی کاتەکانی خۆی دەستی بە چالاکی لە تۆرە کۆمەلایەتییەکان کرد و بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆگەلی بێدەنگی خۆی و بەو جوولە بەناوبانگە و جێگای سەرسووڕمانەوەی بە خێرایی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک گەیشتە ناوبانگ و خۆشەویست بوو .
ئەو لە ئێستادا ١٤٨،٥ میلیۆن کەس بەدواداچوون بۆ کارەکانی دەکەن و بووەتە ئەستێرەیەکی نێودەولەتی . خابی لە جوونی ڕابردوو ، چارڵی داملیۆ ، ئینفلۆنسەری ئەمریکی بە ١٤٢ میلیۆن فالۆوەرەوە پێش کەوت و بە جێی هێشت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە