لە سنووری بانە ١٢ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران پێکران

لە سنووری بانە ١٢ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران پێکران

پەیامی کورد... لە سنووری بانە ١٢ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران پێکران

شەوی دووشەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، لانی کەم ١٢ کۆڵبەری خەڵکی بانە، بۆکان و سەقز بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ٧ کۆڵبەری خەڵکی بانە٣ کۆڵبەری خەڵکی سەقز و ٢ کۆڵبەری خەڵکی بۆکان لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزەکانی ئێران بریندار کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی یپێنج کەسیان بە ناوەکانی سامان محەممەدزادە تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی بانە، فزڵ ئەحمەدی خەڵکی سەقز، عەلی ئابکار خەڵکی بۆکان، یوسف قۆیتاسی خەڵکی بۆکان و ئەرسەلان ڕەحمانی خەڵکی سەقز بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە مەودای ٦ مەتری و بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند تەنیا ٤ کۆڵبەر گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئەوانی دیکە لە ترسی دەستبەسەرکران سەردانی نەخۆشخانەیان نەکردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە