پەیامی کورد... کوەیت گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق هەڵپەسارد
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی کوەیتی هەڵپەساردنی گەشتەکانی بۆ بەغدا و ژمارەیەک پارێزگای عێراقی هەڵپەسارد پاش ڕێنماییەکانی ئیدارەی گشتیی فڕۆکەوانی مەدەنی، بەهۆی بارودۆخی ناوخۆییی عێراقەوە.
لەو چوار چێوەیەدا کۆمپانیای فڕۆکەوانیی (ئەلجەزیرە) گەشتەکانی دوو ڕۆژی داهاتووی بۆ پارێزگای نەجەف لە باشووری عێراق ڕەت کردەوە.
هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکان لەپاش کەوتنەوەی ژمارەیەک مووشەک دێن لە فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی.
پێشتر شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانی دوێنێ هەینی فڕۆکەخانەی بەغدا بە پێنج مووشەکی جۆری (کاتیۆشا) کراوەتە ئامانج، کە لە شوێنی چاوەڕوانیی فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی کەوتوونەتەوە.
هێرشەکە زیانی بە دوو فڕۆکەی عێراقی گەیاندووە، وەک ئەوەی شانەی ئەمنی ئاماژەی پێدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە