پەیامی کورد... ئێران؛ ناڕەزایەتیی چین و توێژە جیاوازەکان بەردەوامە
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی دەرکراوی کۆمپانیای "نەوەرد لوولە"ی شاری "ئەهواز" دژ بە دەرکرانیان لەو کۆمپانیای لە بەردەم پارێزگاریی "ئەلئەحواز" کۆ بوونەوە و داوای گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان کردووە.
ئەو کرێکارە خۆجێیانە ٥ تا ١٥ ساڵ پێشینەی کارییان هەیە و زیاتر لە پەنجا کەسیان بەبێ هیچ هۆکارێک لەسەر کار دەر کراون.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندان کۆمەڵێک لە سەهامدارانی ماڵ خوراوی بازاڕی دراو لە بەردەم دەزگای دادی ڕژێم لە تاران کۆ بوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ناڕازییان داوای چارەسەرکردنی کێشەی دانانی نرخی پشک و لادانی ئەو بەربەستانەیان کردووە کە بووەتە هۆی زەرەر و زیانگەیاندن بە ئەوان.
لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی دوو شەممە کرێکارانی گرووپی میللیی کۆمپانیای "پۆڵا"ی شاری "ئەهواز" لەمەڕ بەدوادانەچوون بۆ داواکانیان، بۆ دووەم ڕۆژ دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و لە بەردەم پارێزگاری کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە