پەیامی کورد ... پەیامێکی گرینگ لە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ یەکیتی و ڕای گشتی .
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەنییە ووڵامی پەیامەكەی تیمی یەكێتی لە حكوومەتدا بداتەوە و دەڵێت "باشترین شوێنی گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، چوارچێوەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانە".
ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:
پەیامێك لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ڕای گشتی كوردستان
لەم چەند رۆژەدا پەیام و نامەی زۆر كەسایەتی و لایەنی بەشداربووی ناو حكومەت و دەرەوەی حكومەت و لەوانەش تیمی وەزاریی یەكێتی نیشتمانیم پێ گەیشت. ئەوەی پێویست بێت لەم رۆژانە بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییەكان باس كراوە ، بۆیە پێویست بە بەردەوامی ووڵام و ووڵامدانەوەكان ناكات.
هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ماندوون و لە هاتنە كایەی ئەم بارودۆخە نەخوازراو و گرژیانە نیگەرانن. هاووڵاتیانمان شایستەی ئەوەن زۆرترین خزمەتیان بكەین نەك تووشی دڵەڕاوكێ بكرێن.
ئەركی ئێمە دەوڵەتداری و چارەسەریی كێشەكانە و دەبێت هەموو لایەك هاوكار بن رێگە لە تەشەنەكردنی گرژییەكان بگیرێت. بۆ پێكهاتەكانی ناو حكومەتیش باشترین شوێنی گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، چوارچێوەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانە و وەڵامی ئەو نامە و بۆچوونانەش لەوێ دەدەمەوە. هیوادارم هەموو لایەك دوور لە بەرژەوەندیی حیزبی، لە ئاست ئەركی نیشتمانیمان بین تاكو پێكەوە ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنین.
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەت هەرێمی كوردستان
18-4-2020
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە