پەرلەمان بەدواداچوون بۆ كێشەی كەمی گازی ماڵان دەكات

پەرلەمان بەدواداچوون بۆ كێشەی كەمی گازی ماڵان دەكات

پەیامی کورد    ...   زیاتر لە هەفتەیەكە كێشەی كەمی گاز و نەهاتنی لە كارگەی سەرەكیی غازەوە بۆ هەولێر و دەوروبەری دروست بووە، ئەندامێكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكانیش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ: "ئێستا لە كۆمپانیای داناگازین و دواتر ڕاپۆرتی سەردانەكە دەدەینە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان".

شاندێكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمانی كوردستان، بەدواداچوون بۆ كێشەی كەمی گازی ماڵان دەكات، لەو بارەیەشەوە، پێشەوا هەورامی، ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان، ڕایگەیاند: "شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی گەرمیان و چەمچەماڵمان كردووە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لە كێشەی كەمی گاز بكەین، ئێستاش لە كۆمپانیای داناگازین و بەدواداچوونی تەواو دەكەین تا بە تەواوی بەرچاوڕوونیمان هەبێت و لە زاری خۆیانەوە بیزانین."

هەورامی گوتیشی: "دوای تەواوبوونی بەدواداچوونی وورد و پێویست، ڕاپۆرتێك لەو بارەیەوە بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئامادە دەكەین بۆ ئەوەی بە زوویی كێشەی كەمی گازی ماڵان چارە بكرێت."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە