سەرۆكی لێژنەی كاروباری دەرەوەی پەرلەمانی توركیا ڕایگەیاند، ئەمریكا بە توركیای ڕاگەیاندووە، ئەگەر سیستمی موشەكی S 400 لە ڕووسیا وەربگرن، ئەوانیش فڕۆكەی F 35 نافرۆشن بە توركیا.
بەپێی رۆژنامەی " حوڕییەتی تورکی "، بۆ كەمكردنەوی ئاڵوزی نێوان هەردوو وڵات شاندێكی پەرلەمانی توركیا بە سەرۆكایەتی ڤۆڵكان بۆزكیر، هەفتەی رابردوو لەگەڵ كۆنگرێسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆبووەتەوە.
ڤوڵكان بۆزكیر ڕایگەیاند، "رێككەوتنی S 400 واژۆ كراوە، بەڵام ئەگەر رێككەوتنی پاتریۆت سەربگرێت ئەوا تاوتوێی دەكەین".
سەرۆكی لێژنەی كاروباری دەرەوەی پەرلەمانی توركیا ئاماژەی بەوەشكرد، لەم هەفتەیەدا شاندێكی ئەمریكا بۆ تاوتوێكردنی سیستمی پاتریۆت سەردانی توركیا دەكەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە