پەیامی کورد... نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئازەربایجان
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئازەربایجان.
نێچیرڤان بارزانی بە گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی باکو لەلایەن ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئازەربایجانەوە پێشوازی لێکرا.
دوێنێ دووشەممە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئازەربایجان دەکات و لە میانیدا لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ئیلھام عەلیێڤ کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەیشدابوو کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرکۆماری ئازەربایجان پەیوەندییەکانی ئازەربایجان لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان و برەودان بە ھاریکاریی ھاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە