لەعەفرین مینێک بەسوپای تورکیادا تەقییەوە

لەعەفرین مینێک بەسوپای تورکیادا تەقییەوە

بەهۆی تەقینەوەی مینێک بەزرێپۆشێکی سوپای تورکیادا لەشاری عەفرین، سەربازێکی سوپا کوژراو سێی دیکەش برینداربوون.

 

لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسانی سوپای تورکیا رایانگەیاندووە، کە مینێک لەسەر رێگەیەکی ناوچەی عەفرین چێنرابوو بە زرێپۆشێکی هێزەکانیاندا تەقیوەتەوەو یەکێک لە سەرنشینەکانی زرێپۆشەکە کوژراوە و سیانی دیکەش برینداربوون.

 

سوپای تورکیا لەبەیانناکەدا پەنجەی تۆمەتی بۆ هیچ لایەک رانەکێشاوە، کە مینەکەی چاندبێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە