لاوێکی پیرانشاری دوای ئازارەکانی ئەشکەنجە، گیانی لەدەست دا

لاوێکی پیرانشاری دوای ئازارەکانی ئەشکەنجە، گیانی لەدەست دا

 پەیامی کورد    ...    لاوێکی پیرانشاری دوای ئازارەکانی ئەشکەنجە، گیانی لەدەست دا

 ڕۆژی هەینی، ٣٠ ی ئۆگۆست لاوێکی خەڵکی پیرانشار، کە ٢ ساڵ بەرلە ئێستا بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە بەندیخانەی ئێران دەستبە سەردەکرێت ،  بەهۆی ئازارەکانی دوای ئەشکەنجەوە، لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ، گیانی لەدەست دا.

"جەلال سلێمانی"، تۆمەتی کوشتنی "سەروان سەڵماسی"، بەسەریدا سەپێنرا و لە لایەن هێزەکانی هەواڵگری ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و دوای ماوەیەک لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، "جەلال سلێمانی" لە بەندیخانە و لەژێر ئەشکەنجەدا تووشی نەخۆشی "ڕیخۆڵە" دەبێت و هەر بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە  "سەروان سەڵماسی"، بەرپرسی "بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کەل وپەلی قاچاخ" لە پیرانشار، لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرابوو .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە