پەیامی کورد ... ئیسرائیل : گەورەترین هۆشداری دەدەینە حێزبۆڵلا " لە ژێر وێرانەکاندا بن خۆڵیان دەکەین"
باڵیۆزی پێشووی ئیسرائیل لە ڕێخراوی نەتەوەکان دا بە تووندی هەڕەشەی لە حێزبۆڵڵا کرد و ڕایگەیاند : لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی کاردانەوەمان دەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک دەنی دانۆن لە کاردانەوە بە هێرشی لەناکاوی حێزبۆڵڵا بۆ سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی ووتی : حێزبۆڵلا لە ژێر وێرانەکاندا بن خۆڵ دەکەین .
ئەو لە ووتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی i24NEWS دا ووتی : ئەگەر بێت و حێزبۆڵلا هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی ووڵام دەدەینەوە . داوا لە دەوڵەتی لۆبنان دەکەین کە ڕێکەوتننامەی ژمارە ١٧٠١ کە هەر جۆرە بە کارهێنانی چەک لە ناوخۆی ئەم ووڵاتە قەدەغە دەکات جیبەجێ بکات
باڵیۆزی پێشووی ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە بڕیاری لۆبنان بۆ خستنە ڕووی پیلانی شکایەت لە ئیسرائیل بە شەورای ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە دوای ڕوودانی دەرگیرییەکەی ڕۆژی دووشەممە لە سنووری ئیسرائیل و لۆبنان دا ووتی : پێشنیار دەکەین لۆبنان لە جیاتی شکایەت پێداچوونە بە دۆخی حێزبۆڵلا دا بکات .
ئەو لە بەردەوامیدا ووتی : من هەستێکی خراپم بەرامبەر بە لۆبنانییەکانی هەیە . ئەوان لە ژێر کۆنترۆڵی حیزبۆڵلادان . ئەوان بە باشی دەزانن کە حێزبۆڵلا بەشێک لە باشووری لۆبنانی خستووەتە بن کۆنترۆڵی خۆیەوە بەڵام ئێمە پەیامێکی ئاشکرامان هەیە بۆ دەوڵەتی لۆبنان و ئەویش ئەوەیە کە ئێوە دەبێ بەو شتەی کە لە ناوخۆی وولاتەکەتان دا ڕوو دەدات گرینگی بدەن جگە لەمانە باجێکی گەورە دەدەنەوە .
ئەرتەسی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنێکی خراپکارانەی لە ناوجەی سنووری " جبل ڕووس " لەگەڵ لۆبنان پووچەڵ کردووەتوە . بە پێی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل گرووپێک لە هێزەکانی حێزبۆڵلای لۆبنان ڕەخنە و نفووزیان کردووەتە ناو خاکی ئیسرائیل بەڵام ئەم پیلانە هەڵوەشێندراوەتەوە بێ ئەوەی کە هیچ زەرەرێکی گیانی بە دواوە هەبێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە