باقری : سزادانی ئەنجام دەرانی تیرۆری ڕابەری شۆڕش مافی گەلی ئێران ە

باقری : سزادانی ئەنجام دەرانی تیرۆری ڕابەری شۆڕش مافی گەلی ئێران ە

PeyamaKurd - باقری : سزادانی ئەنجام دەرانی تیرۆری ڕابەری شۆڕش مافی گەلی ئێران ە

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران " عەلی باقری " لە لێدوانێک دا ڕایگەیاند، کە سزادانی فەرماندەران و ئەنجامدەرانی تیرۆری ڕابەری شۆڕش (عەلی خامنەیی) و تەواوی شەهیدانی دوو شەڕی سەپێندراوی ئەم دوایی یانە، بە مافێکی ڕەوا و سەرەکی گەلی ئێران دادەندرێت.
🔻 پوختەی لێدوانەکە:
داواکاری شەقام : ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە خەڵکی ئێران زیاتر لە ١٣٠ شەوە لە شەقام و مەیدانەکان دایە و بەردەوام جەخت لەسەر ئەم داواکارییە و تۆڵەسەندنەوەی خوێنی "ئیمامی موجاهید و شەهید" و سەرجەم شەهیدانی دیکە دەکەنەوە.
بەڵێنی لێپرسینەوە : باقری جەختی کردەوە کە پێویستە بە توندی ڕووبەڕووی ئەو فەرماندەر، ئەنجامدەر و هاوکارانە ببنەوە کە دەستیان هەبووە لە تیرۆرکردنی ڕابەر و بە ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی ئێران.