مانگرتنی هاووڵاتییان لە چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی لە ئێران و کوردستان بەرفراوانتر بووە

مانگرتنی هاووڵاتییان لە چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی لە ئێران و کوردستان بەرفراوانتر بووە

پەیامی کورد... مانگرتنی هاووڵاتییان لە چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی لە ئێران و کوردستان بەرفراوانتر بووە


ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەر، لە چلەی ماتەمینی "ژینا ئەمینـ"ـیدا لەسەر بانگهێشتی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی مانگرتنی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان و ئیران هەروا دێت زیاتر پەرە دەگرێت.

هاتە ئێستا مانگرتنی هاووڵاتییان لە شارەکانی "جوانڕۆ، کامێران، بۆکان، سقز، مەهاباد، سەردەشت، دێولان، سنە، ڕوانسەر، پیرانشار و بانە" دستی پێ کردووە.

خەڵکی سەقز بە بەشداریی هاووڵاتییان لە شارەکانی دیکەی کوردستان بە شێوەیەکی بەشکۆ سەرەڕای کەشێکی ئەمنییەتی لەسەر گۆڕی "ژینا" کۆ بوونەتەوە و دژی ڕێژیم دروشم دەڵێنەوە.

بەشداربوونی چەلەی ژینا بە دروشمی وەک "هەتا کوردێک بمێنێ کوردستانیش دەمێنێ، کوردستان گۆڕستانی فاشیستان، نەمان بۆ دیکتاتۆر و ژن، ژیان، ئازادی" ڕق و تووڕەیی خۆیان لەهەمبەر ڕێژیمی ئێران دەربڕی.

هەتا ئێستا کرێکارانی "پاڵاوتگەی نەوتی تاران، بازاڕییانی لالەزاری تاران و ئیسفەهان و قوتابییانی زەڕین شاری ئیسفەهان و شاری بوشێهر" بەرەو پیری بانگەوازی مانگرتنی چلەی ژینا هاتوون.

هەروەها خوێندکارانی زانکۆکانی تاران، مەشهەد، نەجەف ئابادی ئیسفەهان، شیراز، ئەحواز، کرمان، چەندین شاری دیکە خۆپیشاندان دژی ڕێژیم دەستی پێ کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە