پەیامی کورد ... ڕۆژنامەی ژاپۆنی ئاساشی ڕایگەیاند وەزارەتی دادی ئەم ووڵاتە ، لەوانەیە دانیشتوانی ئێرانی و تورک لە پێدانی ڤیزای کاری نوێ خۆی کە لە مانگی ئەیپریلەوە دەخرێتە ڕوو بێ بەش بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە هەواڵ:ێکی بەپەلە دا ، ڤیزای کاری نوێ کە بە گوێرەی پێداچوونەوەی یاسایی " کۆنترۆڵی کۆچبەران و بە فەرمی ناساندنی پەنابەران " بڕیار وایە لە مانگی ئەیپریلی ئەمساڵەوە بۆ دانیشتوانی دەرەوەی ئەو ووڵاتە دەربکرێت ، بە ئامانجی وەرگرتنی هێزی کاری بە توانای دەرەکی بۆ قەرەبوو کردنەوەی هێزی کار لە ژاپۆن هەوڵی پێویستیان ئەنجام داوە .
بە پێی یاسای نوێی ژاپۆن ، دانیشتوانی دەرەوە تەنیا لە حاڵەتیێک دا ڤیزای کار وەردەگرن کە خاوەن پاسپۆرت لە ووڵاتێک بن کە لە ئەگەری دیپۆرتی شاروەندەکانی لە ژاپۆن ، ئەوان وەربگرنەوە . بە ووتەی ڕۆژنامەی ئاساشی ، بڕیاری کۆتایی
سەبارەت بە بێبەش بوونی دانیشتوانی ئەم دوو ووڵاتە لە وەرگرتنی ڤیزای کاری ژاپۆن بە هۆکاری هاوکاری نەکردنی دەوڵەتی ئەم دوو ووڵاتە لە وەرگرتنەوەی کەسانی دیپۆرت کراو لە ژاپۆن ، لە مانگی مارس دا دەگیرێتە بەر .
بە پێی ێاساکانی ژاپۆن ، دانیشتوانی دەرەکی و بێگانە کە بە شێوەی نایاسایی لەم ووڵاتەدا ئیقامەت یان هەیە و یا خود تووشی کاری مەترسیدار بوونە لەم ووڵاتە دەر دەکرێن . تا کۆتایی مانگی ژۆئەنی ٢٠١٩ ، زیاترین ڕێژەی دانیشتوانی بێگانەی دەرکراو لە ژاپۆن سەر بە ووڵاتی فیلیپین بە ڕێژەی ٤٠٩ کەس ، تورکیا ٣٥٨ کەس و سریلانکا ٢٤٧ کەس بوونە .
بە بۆنەی پیر بوونی ڕێژەی دانیشتوان ، کەم بوونەی زا و زێ و دۆخی قورس بۆ وەرگرتنی کۆچبەری دەرەکی ، کەمبوودی هێزی کار لە ژاپۆن بووەتە کێشەیەکی سەرەکی بە جۆرێک کە ئەم دۆخە لە نیوەی سەدەی ڕابدروودا بێ وێنەیە و دەوڵەتی ئەم ووڵاتە بۆ کردنەوەی درگاکانی ژاپۆن بە رەو ڕووی هێزی کار دا لە بوارە جیاوازەکان وەکوو ، کشت و کاڵ ، دام و دەزگای درووست کردن و بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبێل و زنجیرە مۆڵەکان کەوتووەتە فشارێکی یەکجار زۆرەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە