گۆناحە بە پێشمەرگە بگوترێت ئەنفالچی

گۆناحە بە پێشمەرگە بگوترێت ئەنفالچی

كاردانه‌وه‌كان لەسەر قسه‌كانی محموود ڕه‌زا ئامۆزای نه‌وشێروان مسته‌فا له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌ی درووست كرد كه‌ گوتوویەتی پێشمه‌رگه‌ برا عه‌ره‌به‌كانی ئه‌نفاڵكردووە‌، به‌رپرسی یه‌كه‌ی حه‌فتای پێشمه‌رگه‌ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له‌ وه‌ڵامدا ده‌لێـت ” ئەو کەسانەی تۆمەت بۆ هێزی پێشمەرگە هەڵدەبەستن خۆیان هیچ پێگەیەکیان لە کۆمەڵگه‌دا نییە بۆیە دەیانەوێت لە ڕێگەی قسەی نەشیاوەوە خەڵک باسیان بکات”.

هه‌روه‌ها جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ده‌شلێـت ” بۆشایی ئه‌منی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان درووستبووه‌، دۆخی ناوچه‌كه‌ زۆر خراپه‌، له‌باره‌ی كورسیه‌كانی حزبه‌كه‌شی ده‌لێـت ” پێشبینی کەمکردنەوەی ژمارەیەک کورسی یەکێتی دەكەم”.

پێشتریش مەسعود حەیدەر پەرلەمانتاری گوڕان وڵامی مەحموود ڕەزا  ی داوەتەوە و گوتوویەتی : ” گوناحە بە پێشمەرگە بگوترێت ئەنفالچی”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە