پەیامی کورد... وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئاشکرا دەکرێت
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی هەفتەی داهاتووی دیاری کرد بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق.
ئەمڕۆ سێ شەممە 22 ی شوباتی 2022 میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبوونەتەوە، بڕیار دراوە کۆتایی هەفتەی داهاتوو دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق ئەنجام بدرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری لەبارەی یاساییبوون و یاسایینەبوونی بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران بدات بە دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە