پەیامی کورد... وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان پاداشتی ئەو مامۆستایانە دەکات
وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایدهگهیهنێت، سوپاسی ئە مامۆستایانە دەکەن کە دوێنێ لەو دۆخەدا بە هانای منداڵەکانەوە رۆیشتوون و بە فەرمی سوپاسنامە و پاداشتیان پێشکەشدەکرێت.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنگرهیهكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "زۆر سوپاسی ئەو مامۆستایانە دەکەین کە رۆڵی گرنگیان گێڕا لە فریاکەوتنی منداڵەکانی ئەو قوتابخانانەی بەر بۆردومانەکەی دوێنێی ئێران کەوتوون بۆسەر هەرێم".
ئاماژهی بهوهش كرد، "ئەو مامۆستایانە بە رۆڵێکی گرنگ هەستاون کە منداڵەکانیان ئارامکردووەتەوە و فریایان کەوتوون و هەندێکیان برینداربوون بە هانایانەوەچوون".
باسی لهوهش كرد،داوا لە پەروەردەی گشتی هەولێر و سلێمانی دەکەین کە بە فەرمی سوپاسنامەیان پێشکەشبکەن و پاداشتیش دەکرێن".
وتیشی، ئامادەکاری پێویست دەکەن بەر لە دەستپێکردنەوەی دەوامی ئەو قوتابخانانە.
ئهوهش له كاتێكدایه، دوێنێ چوارشەممە ئێران بە درۆن چەندین جار هێرشیکردە سەر ناوچەکانی زڕگوێز و کۆیە و پردێ و سیدەکان و چەندین ناوچەی دیکەی هەرێمی کوردستان و بەگوێرەی دواین زانیاری وەزارەتی تەندروستی 13 کەس گیانیان له دهستدا و 58 کەسیش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە