هەوڵێك بۆ گەڕانەوەی حەلبوسی هەیە

هەوڵێك بۆ گەڕانەوەی حەلبوسی هەیە

پەیامی کورد... هەوڵێك بۆ گەڕانەوەی حەلبوسی هەیە

سەرکردەیەکی پارتی تەقەددوم ڕایدەگەیەنێت،"لە ڕێگەی یاساییەوە هەوڵدەدرێت بۆئەوەی حەلبوسی بگەڕێتەوە بۆ پۆستەکەی وەک سەرۆکی پەرلەمانی عێراق".

ئاژانسی "وان نیوز"ی عێراقی، کە ئۆرگانی فەرمی لایەنە سونییەکانە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە،"هەوڵێکی یاسایی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی محەمەد حەلبوسی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق".

محەمەد عەلەوی، سەرکردە لە حیزبی تەقەددوم هەوڵەکەی پشتراستکردووەتەوە و رایگەیاندووە،"جموجوڵێکی یاسایی و سیاسی هەیە، بۆ ئەوەی بەپێی دەستوور حەلبوسی بگەڕێنرێتەوە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان".


ئاماژەی بەوەشکردووە،"ئەگەری گەڕانەوەی حەلبوسی بۆ پۆستەکەی هەیە، هەوڵێکی یاسایی و سیاسیش هەیە بۆ ئەو کارە، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە هەرە دیارەکانی دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان".

وتوشیەتی،"هیوایەکی زۆر هەیە بۆ گەڕانەوەی حەلبوسی بۆ پۆستەکەی لە ئایندەیەکی نزیکدا".

جێگەی باسە، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی، لە چواردەی تشرینی دووەمی 2023ـەوە بڕیاریدا بە فەرمی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە هەڵبوەشێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە