دادگای تێهەڵچوونەوەی بەریتانیا پرسی ناردنی پەنابەرانی بۆ رواندا یه‌كلا كرده‌وه‌ ‌

دادگای تێهەڵچوونەوەی بەریتانیا پرسی ناردنی پەنابەرانی بۆ رواندا یه‌كلا كرده‌وه‌  ‌

 



پەیامی کورد... دادگای تێهەڵچوونەوەی بەریتانیا پرسی ناردنی پەنابەرانی بۆ رواندا یه‌كلا كرده‌وه‌


دادگای تێهەڵچوونەوەی بەریتانیا سەبارەت بە ناردنی پەنابەران بۆ رواندا رایگەیاند، پلانی ناردنی پەنابەران بۆ رواندا، نایاسییە.

سەرەتای ئەمساڵ دادگای باڵای بەریتانیا رەزامەندی نیشاندا بە چاوخشاندنەوە و دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیاری ناردنی پەنابەران و کۆچبەرانی نایاسایی بۆ رواندا.

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی بەریتانیا لەبارەی پلانی ناردنی پەنابەران و کۆچبەرانی نایاسایی بۆ رواندا، رایگەیاند، پلانەکە نایاساییە، لەبەرئەوەی رواندا کە وڵاتێکی ئەفەریقییە، ناتوانرێت بە وڵاتێکی سەلامەت هەژمار بکرێت.

سێ دادوەر رایانگەیاندووە، "ئەگەر کەموکوڕییەکان" لە سیستەمی پەنابەری رواندا راست نەکرێنەوە، ئەوا "گواستنەوەی پەناخوازان بۆ رواندا نایاسایی دەبێت".

بە نزیکەیی ساڵێک لەمەوبەر حکومەتی بەریتانیا پلانی ناردنی پەنابەران و کۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتی رواندا ئاشکراکرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە