پەیامی کورد ... شەربەتی پەتاتە لە هەر جۆرە دەرمانێكی تری پزیشكی هاوچەرخ گرینگتر و كاریگەرترە بۆ تووشبووانی شێرپەنجە و نەخۆشی شەكرە و هەوكردنی گەدە و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، پزیشكان دەڵێن پەتاتە بەسوودترین خۆراكە و لە دێرزەمانەوە مرۆڤ سوودی لێ وەرگرتووە بۆ چارەسەری زۆرێك نەخۆشییەكان، بۆیە لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا جەختیان كردەوە كە پەتاتە بكەن بە شەربەت و بیخۆنەوە، كاریگەرییە سیحرییەكەی بۆ سەر تەندرووستی مرۆڤ بە خێرایی دەردەكەوێت.
توێژەران و پزیشكان دەڵێن، پێویستە بەردەوام پەتاتە بەخاوی كەڵكی لێ وەربگرن، چوونكە سوودەكانی بێشومارن بۆ تەندروستی مرۆڤ، هاوكات هۆشداریش دەدەن كە بەهەموو شێوەیەك دوور كەوینەوە لە خواردنی پەتاتەی توێكڵ سەوز بوو، یان پەتاتە بە توێكڵەوە، یاخود ئەو پەتاتانەی كە لق و پۆ و چزووی لێ دروست بووە، ئەمانە مەترسیدارن بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ و پێویستە بەهەموو شێوەیەك لێی دوور بكەونەوە.
دكتۆر جۆن تێكاوۆڤ و جۆن لیزندزێر پسپۆرن لە بواری خۆراك و تەندروستی مرۆڤ، ئەوان زۆرترین لێكۆڵینەوەیان لەم بارەوە كردووە و بەردەوامیش لە گۆڤار و ماڵپەڕە زانستییەكان وتار لەوبارەوە دەنووسن، لە نوێترین توێژینەوەیان لەبارەی پەتاتەوە لە میانەی وتارێك بڵاویان كردووەتەوە و هەمووان وریا دەكەنەوە كە پێویست و گرنگە شەربەتی پەتاتە بخۆن.
ئەو پزیشكانە دەڵێن، پێویستە شەربەتی پەتاتە لەگەڵ ئاو هەر 30 خولەك جارێك پێش ژەمی بەیانیان و ئێواران بخۆنەوە، بۆ چارەسەری گرفتەكانی دوازدەگرێ دەتوانن نیو پەرداخ شەربەتی پەتاتە لەسەر گەدەی خاڵی بخۆنەوە بەبێ ئاو و پێش خوانی ئێوارە و بەیانی، ئەگەر هەست بە ماندوویەتی و بێهێزیش دەكەن بە شێوەی بەردەوام ئەوا پەتاتەیەكی مام ناوەند لەگەڵ گێزەر و سێو بكەن بە شەربەت و هەموو رۆژ بەیانیان بەر لە خواردن بیخۆنەوە و دوو هەفتە بەیەكجاری لە شەكەتی و ماندوویەتی ڕزگارتان دەبێت.
هاوكات د.كاگماین پرۆفیسۆر لە زانكۆی دەرمانسازی "ئاكیتا" لە ژاپۆن، لەمیانەی توێژینەوەیەك دەڵێ، پەتاتە دژە ئۆكسیدی زۆر بەهێزی تێدایە و دوای ئەوەی لێكۆڵینەوەی بەردەواممان لەسەر كرد، گەیشتینە ئەو ئەنجامەی كە بەخێرایی شەربەتی پەتاتە دەتوانێ خانە شێرپەنجەییەكان لە گەشەكردن بوەستێنێت و دواتر لەناویان ببات، ئەو لێكۆڵینەوەیەی ئەو پزیشكە ئەڵمانیا لە ئەڵمانیا و رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجە پەسەندكرا و كاری پێ دەكرێت.
سوودە گرنگەكانی شەربەتی پەتاتە:
یەكەم: سیستەمی بەرگری لەش بەتەواوی بەهێز دەكات.
دووەم: لەش لە ژەهرەكان پاك دەكاتەوە.
سێیەم: ڕێگری لە نەخۆشییەكانی پێست دەكات.
چوارەم: لەگەڵ شێرپەنجە دەجەنگێت و خانەكانی لە گەشەكردن دەوەستێنێ و لەناویان دەبات.
پێنجەم: چارەسەری نەخۆشییەكانی گەدە و هەوكردنی گەدە دەكات.
شەشەم: رێژەی شەكر لە خوێن نزم دەكاتەوە.
حەوتەم: جگەر دەپارێزێ و ڕووبەڕووی نەخۆشییەكانی گورچیلە دەبێتەوە.
هەشتەم: دڵ و بۆڕییەكانی دڵ پاك دەكاتەوە و لە نەخۆشی دەیانپارێزێت.
پەتاتە بڕێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی گرنگ لەخۆ دەگرێت , وەكو ؛ ڤیتامین C، ڤیتامین B 6 ، پۆتاسیۆم، ئاسن، زنكە، پرۆتین و كاربۆهیدرات، ئەگەر پەتاتە بكوڵێنن ئەوا تەواوی ڤیتامین سی نێو پەتاتەكە لە دەست دەدەین، لەكاتێكدا لە پەتاتەیەكی قەبارە مام ناوەند رێژەی 27 میلگیرام ڤیتامین سی بوونی هەیە، پەتاتە سوودی زۆری بۆ پێست هەیە و ڕووناكی و گەشی و پاكی بە پێست دەبەخشێت و زیپكە و خاڵی ڕەشی پێست لەناو دەبات، دەتوانن پەتاتە لە خەڵاتێكی كارەبایی بهاڕن و بیدەن لە پێست، بۆ پاككردنەوەی پێست لە چەوری و مادە زیانبەخشەكان.
چۆن شەربەتی پەتاتەی سروشتی دروست دەكرێت؟
سەرەتا پەتاتەكە بشۆ، توێكڵەكەی لێ دەكەینەوە پاشان پەتاتەكە لە رەندە دەدەین و دەیكەینە ناو پارچەیەك قوماشی پاكەوە و دەیگوشین، یان دەتوانن خەلاتی كارەبای بەكاربهێنن، ئەو ئاوی پەتاتەیەی لە كاتی هاڕینی پەتاتە لە ڕێی خەڵاتی كارەباییەوە دێتە دەست، بەمە دەگوترێ شەربەتی پەتاتە و ئەو هەموو سوودە گرینگەی هەیە كە لەسەرەوە باسمان كرد، گرینگە گۆڕانكاری لە شەربەتی پەتاتە بكەن لەگەڵ میوە یان سەوزەی وەكو "سێو، گێزەر، لیمۆ، هەنگوین" تێكەڵی بكەن و بیخۆنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە